وادەی یەكلایكردنەوەی پشكی هەرێم نادیارە

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، وادەی یەكلایكردنەوەی پشكی هەرێم لە پرۆژەیاسای بودجەی گشتی بەنادیاری ماوەتەوەو نەحكومەت و نە شیعەكان هیچ پێشنیازێكی نوێیان بۆ چارەسەری ئەو پرسە نەكردووە.

جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بۆ پۆڵەتیك پرێس باسی لەوەكرد، ماوەی 45 رۆژە هاوپەیمانی هێزە عێراقییەكان و شییعەكان بە ئەوان دەڵێن تا 48 كاتژمێری داهاتوو پشكی كورد یەكلادەكەنەوە، بۆیە ناكرێت ئەوان هەر دەستی دەستیان پێبكەن و پێویستە بڕیارێك بدەن.

وتیشی، “كاتێك هاوپەیمانی شیعەكان بگەنە سیغەیەك بە ئێمەی دەدەن، بەڵام تائێستا هیچ پێشنیاز و دەقێكیان بۆ نەناردوین”.

بەپێی دواین رێككەوتنی حكومەتی عێراق لەگەڵ حكومەتی هەرێم كە بووەتە دەقێكی پڕۆژەیاسای بودجە، هەرێمی كوردستان پابەند دەبێت بەڕادەستكردنی 250 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە و نیوەی داهاتی خاڵە گومرگییەكان بە بەغدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا