شیعەكان بەم مەرجە دەنگ بە بودجەی گشتی دەدەن

پۆڵەتیك پرێس

لە دواین هەڵوێستیاندا لایەنە شیعەكان پەسەندكردنی هەردوو پرۆژە یاسای بودجەی گشتی و دادگای فیدڕاڵییان پێكەوە بەستوەتەوەو رایدەگەیەنن، تا پرۆژە یاسای دادگای فیدڕاڵی پەسەند نەكرێت دەنگ لەسەر بودجە نادەن.

جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بۆ پۆڵەتیك پرێس ئاشكرایكرد، شیعەكان پەسەندكردنی پرۆژەیاسای بودجەیان بە پەسەندكردنی پرۆژەیاسایی دادگای فیدڕاڵی بەستووەتەوە، تا ئەو یاسایە پەسەند نەكرێت هیچ گفتوگۆیەك لەبارەی پرۆژەیاسای بودجەوە ناكرێت.

وتیشی، “لەئەگەری پەسەندكردنی پرۆژەیاسایی دادگای فیدراڵی، پێدەچێت پەسەندكردنی پرۆژەیاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2021 لەخشتەی دانیشتنی ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو جێگەی بكرێتەوە”.

ئەمە لەكاتێكدایە، چەند مانگێكە كێشەو مشتومڕ لەسەر ناوەڕۆكی پرۆژە یاسای بودجەی عێراق هەیەو یەكێك لەو ماددانەش كێشەی لەسەرە، تایبەتە بەپشكی هەرێمی كوردستان.

هاوكات زۆرینەی ماددەكانی پرۆژە یاسایی دادگای فیدڕاڵیش تەنها دوو ماددەی ماوە پەسەند بكرێت و چاوەڕوان دەكرێت لە داهاتوویەكی نزیكدا گفتوگۆی پەسەندكردنی ئەو دوو مادەیەش دەست پێبكاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا