پۆڵەتیک پرێس
محەمەد شەبەکی، ئەندام پەرلەمانی هاوپەیمانی فەتح رایگەیاند، پێویستە هێزی سەربازی زیاتر بنێردرێتە شنگال بەمەبەستی دوورخستنەوەی مەترسییەکانی تورکیا لەسەر ناوچەکە.
محەمەد شەبەکی بە میدیاکانی عێراقی راگەیاند، پێویستە حکومەت مەودای ئەو مەترسییە بزانێت کە بەهۆی تورکیاوە رووبەڕووی شنگال دەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، خەڵکی قەزای شنگال ترسیان لەوە هەیە دووبارە تورکیا قەزاکە بکاتەئامانج و بەرەو شنگال جوڵە بکات و کۆنتڕۆڵی بکات.
وتیشی: پێویستە ژمارەیەکی زیاتری کەرتە سەربازییەکانی سەربە دەزگا ئەمنییە جیاوازەکان و حەشدی شەعبی لە شنگال جێگیربکرێن بەمەبەستی دوورخستنەوەی مەترسییەکانی تورکیا لە ناوچەکە.
مانگی کانوونی دووەمی رابردوو، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا لەبارەی هێرشی سوپای وڵاتەكەی بۆ سەر شنگال وتی، “هەمیشە وتەیەكم هەیە و دەڵێم شەوێك لەناكاو دێین”.