ڕێنماییەکانی خۆپاراستن لە مەترسییەکانی بوومەلەرزە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فەرمانگەی میدیا و زانیاری دوابەدوای ڕووداوی بوومەلەرزە بەهێزەکەی باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان ڕێنماییەکانی تایبەت بە خۆپاراستن لە مەترسییەکانی بوومەلەرزەی بڵاوکردەوە.

 

یەكەم: لە باڵەخانە بەرزەکاندا:

‎ ١-  کاتێک هەست بە بوومەلەرزە دەکەیت، لە کاتێکدا لەناو ژوورێک یان باڵەخانەیەکی بەرزدایت، پەنا بۆ ژێر كەلوپەلێكی ئەستووری ناو ماڵ ببە، وەك: مێز یان مێزی ئۆفیس.

٢-  ئەگەر ناتوانی بۆ دەرەوە ڕابكەی، خۆت لە گۆشەیەکی ژوورەکەدا پەنا بدە و هەوڵبدە لە پەنجەرەکان دوور بکەویتەوە.

‎ ٣- ئاگاداری کەوتنی بنمیچ و دیوار بە.

‎٤-  ئاگاداری ئەو شتانە بە كە لەوانەیە لە تاق و ڕەفەکانەوە بەسەرتدا بكەون.

٥-  ئاگاداری داڕمانی بنمیچی دووەمی ژوورەكە بە.

٦- هەوڵبدە هەندێک شتی پارێزەر و بەرگر بخەیتە سەر سەرت.

‎٧- ئاگاداری ڕۆیشتن لەسەر پردە هەڵواسراوەکان بە، کە بیناکان بەیەکەوە دەبەستنەوە.

‎٨- خۆ بەدوورگرتن لە بەکارهێنانی بەرزکەرەوە؛ باشتر وایە قادرمە لە كاتی هەڵاتن و چۆڵکردندا بەكاربێت.

٩-  نەگەڕانەوە بۆ ناو باڵەخانەکان دوای تەواوبوونی بوومەلەرزەکە، مەگەر دوای دڵنیابوون لە سەلامەتیی باڵەخانەکان بچیتەوە.

 

‎دووەم: لە خانوودا:

‎ ١-  لە ماڵەوە بەخێرایی دەرچن .

‎ ٢- ئەگەر ناتوانی بۆ دەرەوە ڕابكەی، خۆت لە گۆشەیەکی ژوورەکەدا پەنا بدە و هەوڵبدە لە پەنجەرەکان دوور بکەویتەوە.

‎ ٣- بە گۆشەیەکی ژوورەکە خۆت بپارێزە و هەوڵبدە لە پەنجەرەکان دوور بکەویتەوە.

‎ ٤-  لە كەوتنی بنمیچ و شمەكی هەڵواسراو وریا بە.

‎٥-  لە کەوتنەخوارەوەی کەرەستە لە ڕەفە و تاقەكان خۆ بە دوور بگرە.

‎٦- ئاگاداری کەوتنی بنمیچی لاوەکی بنە

‎ ٧- هەوڵبدە هەندێک شتی پارێزەر و بەرگر بخەیتە سەر سەرت .

‎ ٨- نەگەڕانەوە بۆ ناو باڵەخانەکان دوای تێپەڕبوونی بوومەلەرزەکە، مەگەر دوای دڵنیابوون لە سەلامەتیی باڵەخانەکان بچییەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا