وەزیرەکەی سەدر، موقتەدا بە مارادۆنا دەشوبهێنێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیرەکەی سەدر لە نوێترین پەیامیدا موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر بە مارادۆنا یاریزانی بەناوبانگی کۆچکردووی ئەرجەنتینی دەشوبهێنێت.

لە پەیامەکەیدا وەزیرەکەی سەدر دەڵێت، “مارادۆنا لە یەکێک لە یارییەکانی پاڵەوانێتی جامی جیهانیدا توشی زۆر بەربەست بوو لەلایەن یاریزانەکانەوە و ناوبژیوانیش لەگەڵیدا دادپەروەر نەبوو و فاوڵ و پەنارتییەکانی لە بەرژەوەندی ئەو هەژمار نەدەکرد”.

ئاماژە بەوەش دەکات، “بەڵام ئارامیگرت تا یەکێک لە یاریزانەکانی فاوڵی لێگرت و خستی بە زەویدا، لەو کاتەدا ناوبژیوان کارتی سوری بەڕووی یاریزانەکەی بەرامبەریدا بەرزکردەوە”.

ئەوەش دەخاتەڕوو، “ساڵانێکە ئێمەش ڕوبەڕوی هێرشی ناڕەوای میدیاکان و لێدوان و تۆمەتبارکردن و گومانلێکردن دەبینەوە و سەرۆکەکەمان بەهۆی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ڕوبەڕوی تۆمەتی جۆراوجۆر بووەتەوە لەلایەن سعودیە، قەتەڕ، ئیمارات و ئەمریکا، ئەوانەی خاوەنی ئەجێندای دەرەکین، لە دەرەوە پشتیوانی دەکرێن و خوێنڕێژ و دیکتاتۆرن”.

وەزیرەیەکی سەدر درێژە بە قسەکانی دەدات و دەڵێت، “ئەوانەی هیچ لە سیاسەت نازانن، فڕۆکەی تایبەتیان هەیە و خاوەنی بیرکردنەوەی دژبەیەکن، ئیرادەی خۆیان بەسەر ئەوانی دیکەدا دەسەپێنن، ڕاوێژ ناکەن و بە قەلەمی ئەوانی دیکە دەنوسن، دەیانەوێت ببنە خومەینی عێراق”.

ئاماژە بەوەش دەکات، “من لێرەم نا بۆ ئەوەی ناڕاستی ئەم لێدوان و تۆمەتانە بسەلمێنم، چونکە ئەمانە هەموویان لەنێوان درۆ و زیادەڕەویدان بەئاستێک کە دەردەچن لە حەقیقەت، چەندین جار هەوڵمدا لەڕێی هەندێک وتاری هێرشبەرانەوە بەرگری بکەم، بەتایبەتی کە هێرشبردن باشترین ئامرازە بۆ بەرگریکردن”.

وەزیرەکەی سەدر دەشڵێت، “بۆیە لێرە داوای بێدەنگبوونیان لێناکەم، بەڵکو ئامۆژگارییەکان دەکەم بە ئەخلاق و شەرەفەوە مامەڵە بکەن، چونکە ماڵەکانیان لە ماڵی جاڵجاڵۆکە لاوازترە و ڕەوتی سیاسییان ئابڕووبەرانەیە، ناتوانن بەڕێگەیەکی ئاشتییانە بەرگری لە خۆیان و بڕیارەکانیان بکەن، پەنادەبەنە بەر تۆمەتبارکردن”.

لە کۆتاییشدا دێتەوە سەر باسی مارادۆنا و ئاماژە بەوە دەکات، مارادۆنا کە لە هیچ یاریزانێکی دیکە ناچێت، دوای ئەو هەموو لێدانە توشی نائومێدی نەبوو، بە یەک کارتی سور هەموو یاریزانەکانی لەسەر ڕێگەکەی لابرد، لەدوای ئەویش کارتە سورەکە بە ئێمەیە، ئەی وانییە؟

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا