ژمارەى قوربانیانی بوومەلەرزەکی باکوری کوردستان و تورکیا ٣٥ هەزار کەسی تێپەڕاند

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی بوومەلەرزەکەوە لە باکوری کوردستان و تورکیا بۆ زیاتر لە ٣٥ هەزار کەس بەرزبووەتەوە و زیاتر لە ٢٠ ملیۆن کەس زیانیان بەرکەوتووە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، بوومەلەرزەکە قورسترین بومەلەرزەیە لە مێژوی تورکیای نوێدا روویدابێت و بە هۆیەوە ٣٥ هەزار و ٤١٨ کەس گیانیان لە دەستداوە و ١٠٥ هەزار و ٥٠٥ کەس بریندارن و ٢٠ ملیۆن کەس لە ١٠ پاریزگای تورکیا زیانیان بەرکەوتووە.

سەرۆک کۆماری تورکیا بەردەوامی لە کارکردکرن بۆ بنیاتنانەوەی ئەو ناوچانەی باڵەخانەکانیان روخاون دووپاتکردەوە و وتی بە ٣٥ تیمی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی و کارکردن تیایدا رۆژ بە رۆژ لە بەرەوپێشچووندایە.

بەپێی ئاماری بەرێوەبەرایەتی فریاکەوتن و کارەساتی تورکیا  ١٩٦ هەزار کەس ناوچە زیان لێکەوتووەکانیان جێهێشتووە و ٣٥ هەزار و ٢٤٩ کەسی تورک و بیانی لە تیمی رزگارکردن بەردەوامن لە کارەکانیان لە ناوچە زیان لێکەوتووەکان.

ئاماژەی بەوەشکراوە، نۆ هەزار و ٤٥٦ کەس لە تیمی گەڕان و رزگاری لە وڵاتانی دیکەوە هاتوون و لە ناوچەکانی بومەلەرزەکە ٢٤٩ هەزار و ٨٩ کرێکار لە رێکخراو و دامەزراوە جیاجیاکان لە ناوچەکانی بومەلەرزەکە کاردەکەن

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا