پێدانی کارەبای نیشتیمانی بە هاوڵاتیان زیاد دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری کارەبای هەرێم ڕایگەیاند، چەندین یەکە لەژێر نۆژەنکردنەوەدان بۆ زیاد کردنی پێدانی کارەبای نیشتیمانی بە هاوڵاتیان.

كەمال محەمەد ساڵح، وەزیری كارەبای هەرێم بە میدیای پارتی ڕاگەیاندووە، خواستی كارەبا لەم وەرزە چوار هەزار مێگاواتە، بەڵام ئەو بەرهەمەی ئێستا هەمانە سێ هەزار و 100 مێگاواتە.

ئاماژەی بەوەشدا، لەم مانگە و لە مانگی داهاتوودا چەند وێستگەیەكی كارەبا دەكەونە كار و بڕی كارەبا زیاد دەكات سەرۆکی حکومەت بڕی 75 ملیۆن دۆلاری بۆ  بۆ نۆژەنكردنەوەی ئەو کۆمپانیایانە تەرخان کردووە.

ڕوونیشی کردەوە، وێستگەی تاسڵووجە، كە 51 مێگاواتە دەكەوێتە كار، هەروەها تاكۆتایی مانگی حەوت سێ یەكەی 29 مێگاواتی، كە دەكاتە 87 مێگاوات، ئەوانیش دەكەونە كار، 38 مێگاواتی وێستگەی كەهرۆئاویی دێرەلووكیش دەكەوێتە كار”.

ئاماژەی بەوەشدا لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵدا وێستگەیەكی گەورەی كارەبا لە بازیان دەكەوێتە كار.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا