پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایکرد، بەمەبەستی هاوسەنگ کردنەوەی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار لە بازاڕەکاندا، بانکی ناوەندی پێنج ڕێکار دەگرێتەبەر.
ئەمڕۆ یەکشەممە22ی تشرینی یەکەم، موزر کروی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، بەهۆی گەشتی هەزاران هاوڵاتی و کاروبارەکانی کۆمپانیاکانەوە ویستێکی زۆر بۆ کڕینی دۆلار هەیە، بەڵام بانکی ناوەندی عێراق پێنج ڕێکار بۆ هاوسەنگ کردنی بازاڕی دراو دەگرێتەبەر.
ئاماژەی بەوەکرد، لەو ڕێکارانە وەک کەمکردنەوەی بەکارهێنانی دۆلار لە بەشێک لە مامەڵەکاندا.
ڕوونیکردەوە، لە دوایین کۆبوونەوەیاندا لەگەڵ ئیدارەی بانکی ناوەندی چەندین ئاماژەی نەرێنی و ئەرێنی هەبوون و پێویستە چارەسەربکرێن، چونکە بەرزبوونەوەی بەهای دینار گرنگە و هەر نزمبوونەوەیەک کاریگەری لەسەر نرخەکان دەبێت و فشار لەسەر بازاڕ و هاوڵاتیان دروست دەکات.