پۆڵەتیک پرێس وێنەی تۆمەتبارانی دۆسیەی کوشتنی نەقیبەکەی سلێمانی بڵاودەکاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی وێنەو ناوی ئەو كەسانەی بڵاوكردەوە كە تۆمەتبارن بە كوشتنی نەقیب محەمەد لەتیف و داوا دەكات هاوڵاتیان هاوكاریان بن لە دۆزینەوەو دەستگیركردنیان.

لە راگەیەنراوێكی ئاسایشی سلێمانیدا هاتووە، “هاوڵاتیان وهاونیشتمانیانی بەڕێز داواكارین هاوكارمان بن لەپێدانی هەرزانیاریەك لەسەر هەردوو تۆمەتباری هەڵهاتوو (یوسف پشتیوان علی )و (پشتیوان علی مستەفا) و ئوتومبیلی جۆری پیكاب نیسان تاك ژمارە ( 3638-سلێمانی ) هەردوو تۆمەتباران لەلایەن دادگاوە داواكراون بەپێی ماددەی (٤٠٦) لەیاسای سزادان و تۆمەتبارن بەشەهیدكردنی ئەفسەرێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی توندوتیژی دژی ژنان و برینداركردنی سێ كارمەندی تری هەمان بەڕێوەبەرایەتی”.

دەشڵێن، “دڵنیاتان دەكەینەوە ناوتان پارێزراو دەبێت و دەبنە جێگەی شانازی و دەست خۆشی و پاداشت لەلایەن بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی یەوە لە گەڵ ڕێزدا”.

ئەوەش دەخەنەڕوو، لەكاتی بوونی هەر زانیاریەك تكایە پەیوەندی بكەن بەم ژمارانەی لای خوارەوە:
⁃ ( ١٠٦ )
⁃ ( ٣٢٣١٤٧٥)
⁃ پەیوەندی لەدەرەوەی وڵات (٠٠٩٦٤٧٧٠٠٨٥٠٦٠٦)
بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی

شەوی چواری ئەم مانگە دوای ئەوەی ژنێك لەلایەن هاوسەرەكەیەوە توندوتیژی بەرانبەركرا، تیمێكی بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی لە سلێمانی چوون بەهانایەوە، بەڵام لە ساتی گەشتنی تیمەدا لەلایەن چەند كسێكەوە بە چەك هێرشیانكرایەسەر.

بەهۆی ئەو روداوەشەوە نەقیبَیك بەناوی محەمەد لەتیف گیانی لە دەستداو سێ پۆلیسی دیكەش برینداربون، تائێستاش هێرشكارەكانی ئەو روداوە دەستیگیرنەكراون و دەنگۆی ئەوە هەیە كوردستانیان جێهێشتبێت.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک