لەمەو دوا تێچووی مۆڵەتی شۆفێری ئەلکترۆنی چەند دەبێت؟

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان رێکاری نوێی بۆ دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری ئەلکترۆنی بڵاوکردەوە رایگەیاند و تێچووی سەرجەم رسوماتەکان ٧٥ هەزار دینارە.
هاتووچۆی ئیدارەی گەرمیان، رایگەیاند، لە سەرەتای داواکردنی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری ئەلکترۆنیدا بڕی پێنج هەزار دینار لە هاوڵاتی داواکار وەردەگیرێت.

ئاماژە بەوەشکردوە، بۆ وەرگرتنی کوراسەی تایبەت بە مۆڵەتی شۆفێری بە هەموو جۆرەکانیەوە ١٠ هەزار دینار لە هاوڵاتی داواکاری مۆڵەت وەردەگیرێت و لە کاتی تاقیکردنەوەی تیۆری لەسەر هاوڵاتی داواکار پێویستە پێنج هەزار دیناری دیکە بدات.

هاتووچۆی ئیدارەی گەرمیان روونیکردەوە، لە وادەی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی پراکتیکی بڕی پێنج هەزار دینار لە هاوڵاتی داواکار وەردەگیڕێت.

لە کۆتایشدا لە کاتی وەرگرتنەوەی مۆڵەتی نوێی شۆفێری یاخود لە کاتی نوێکردنەوەی مۆڵەتەکە بڕی ٥٠ هەزار دینار لە داواکاری مۆڵەت وەردەگرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا