شاندی یەكێتی نیگەرانی یەكێتیان لە شێوازی حوكمڕانی گەیاندە حزب و لایەنە سیاسییەكان

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوانیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە26_10_2022 شاندێكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە سەرۆكایەتی ئاسۆ مامەند كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و ئەندامیەتی شاڵاو كۆسرەت رەسول، د. میران محەمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسی و سالار سەرحەد ئەندامی سەركردایەتی سەردانی هەریەك لە یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، كۆمەڵی دادگەریی، حزبی شیوعی كوردستان، حزبی زەحمەتكێشانی كوردستانیان كرد.

لە یەكەم وێستگەی سەردانەكەیاندا شاندی یەكێتی لەشاری سلێمانی سەردانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانیان كرد و لەلایەن سەلاحەدین محەمەد بەهادین ئەمینداری گشتی یەكگرتوو و ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی جێبەجێكردنەوە پێشوازیان لێكرا.

لە دووەم وێستگەی سەردانەكە و لە شاری هەولێر، شاندی یەكێتیی سەردانی كۆمەڵی دادگەری كرد و لەلایەن عەلی باپیر سەرۆكی حزب و ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی باڵاوە پێشوازیان لێكرا.

پاشان شاندی یەكێتیی سەردانی حزبی شیوعی كوردستانیان كردو لەلایەن د. كاوە مەحمود سكرتێری حزبی شیوعی و ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی پێشوازیان لێكرا.

هەر ئەمڕۆو لە دوا وێستگەی سەردانەكەدا شاندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سەردانی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستانیان كردو لەلایەن بەڵێن عەبدوڵا سكرتێری حزب و ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی پێشوازیان لێكرا.
لەمیانی كۆبوونەوەكاندا شاندی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان نیگەرانی یەكێتیان لە شێوازی حوكمڕانی گەیاندە هێزو لایەنە سیاسییەكان و راشیانگەیاند بەم شێوازە ناتوانین بەردەوام بین.

لە رۆژانی داهاتوودا، سەردانی شاندی یەكێتیی بۆ لای هێزو لایەنە سیاسییەكانی دیكە بۆ هەمان مەبەست بەردەوام دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا