وەزارەتی گواستنەوە روونكردنەوە دەربارەی بەکارهێنانی ئۆتۆمبیلێكی دەدات

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوای ئەوەی شەوی رابردوو، ساتی گەڕانەوەی ڤلۆگەرێكی كورد لە فڕۆكەخانەی هەولێر بڵاوكرایەوە كە تیایدا دەردەكەوێت بە ئۆتۆمبێلێكی وەزارەتی گواستنەوە پێشوازی لێكرا، ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند: ئەو ئۆتۆمبێلە لە لایەن یەكێك لە شۆفێران لە پێناو ئەنجامدانی كاری كەسی بەكار هێنراوە بە دەر لە یاسا ورێنمایی.

لە راگەیەندراوەكەی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێمیشدا هاتووە، یەكێك لە ئۆتۆمۆبیلەكان كە تابلۆی وەزارەتمان (وەزارەتی گواستنەوە وگەیاندن)ی لە سەرە بە هەڵسوكەوتێكی كەسی و بەبێ ئاگاداری ئیدارەی فرۆكەخانە بەكارهێنراوە.

ئەوەشهاتووە، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن و بەڕێوەبەرایەتی گشتی فرۆكەخانە بە پێی یاسا بەدواداچون ولێكۆڵینەوە لەم بابەتەكە دەكەن و رێكارە یاساییەكان دەگرنەبەر بەرامبەر ئەم هەڵسوكەوتە نەشیاوە و لە یاسا دەرچونەی فەرمانبەری سەرپێچی كار.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا