ئەمریكا هاوكاری خوێندنی باڵا لە هەرێم دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە دیدارێكی نێوان وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و كونسوڵی ئەمریكا لە هەولێر، هاوكاری و هەماهەنگییەكانی ئەمریكا بۆ كەرتی خوێندنی باڵا لە هەرێم تاوتوێكرا بە تایبەتی لە بواری بەرنامەی ئاڵوگۆڕی سەركردەی گەنج كە تایبەتە بە ناردنە دەرەوەی خوێندكاران و بەرنامەی فول برایت و ئاڵوگۆڕی خوێندكاری خوێندنی باڵا و چەند بوارێكی دیكە.

رۆژی سێشەممە ڕێكەوتی (2021/8/17) ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پێشوازی كرد لە ڕۆبەرت پالەدینۆ كونسوڵی گشتی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان و شاندێكی یاوەری.

لەدیدارێكدا كە بریكاری وەزارەت و ڕاوێژكار و بەڕێوەبەرانی گشتی وەزارەت ئامادەیبون، كونسوڵی گشتی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان كورتەیەكی لەبارەی كار و پرۆژە و هەماهەنگیەكانیان لەگەڵ دامەزراوەكانی خوێندنی باڵای كوردستان ڕونكردەوە، بەتایبەت بەرنامەی ئاڵوگۆڕی سەركردەی گەنج كە تایبەتە بە ناردنە دەرەوەی خوێندكاران و بەرنامەی فول برایت و ئاڵوگۆڕی خوێندكاری خوێندنی باڵا و پێشخستن و پەرەپێدانی سێنتەرەكانی بەكارخستن و پرۆگرامی بەستنەوەی زانكۆكانی هەرێم بە زانكۆكانی ئەمریكاو بەرنامەی ئاڵوگۆڕی كلتوری و فەرهەنگی و پەرەپێدانی زمانی ئینگلیزی.

لەلایەن خۆیەوە ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دوای بەخێرهێنان و پیرۆزبایی لە كونسوڵی نوێ، هاوكاری و هەماهەنگی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكای بۆ گەلی كوردستان بە بایەخ و گرنگ وەسفكرد، ڕایگەیاند: سوپاسی پشتیوانیتان دەكەین كە ساڵانێكە قوربانی زۆرتان داوە بۆ پشتیگری گەلانی ناوچەكەو گەلی كوردستان بەتایبەتی، هاوكارییەكانتان بۆ گەلەكەمان جێگەی و پیزانینە بە ڕێزەوە سەیری دەكەین.

لەبارەی هەماهەنگی سێكتەری خوێندنی باڵاش وەزیری خوێندنی باڵا دوپاتیكردەوە: لەنێو هەمو ئەو هاوكاری و پشتیوانییەتان بۆ گەلەكەمان، هاوكاری زانستی گرنگتان پێشكەش بە زانكۆ و دامەزراوەكانمان كردوە، بەتایبەت لە بواری سەركردەی ئەكادیمی و پێشخستن و پەرەپێدانی سێنتەرەكانی بەكارخستن لە زاكۆكان و ئاڵوگۆڕی مامۆستاو خوێندكاران و پەرەپێدانی خوێندنی پیشەیی و تەكنیكی و چەندین بواری دیكە. بۆیە بۆ بەرەو پێشبردن و پێشخستنی ئاستی زانكۆ و دامەزراوە زانستیەكانمان پشتیوانی زیاتری كارەكانمان بن بەردەوامی پێبدەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا