كونسوڵخانەی گشتی قەتەر لە هەولێر دەكرێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رەزامەندی دەربڕی بە كردنەوەی كونسوڵخانەی قەتەر لە شاری هەولێر و لە داهاتوویەكی نزیكدا كونسوڵخانەی گشتی ئەو وڵاتە لە شاری هەولێر دەكرێتەوە.

رۆژی سێشەممە 4_10_2022، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، رەزامەندی نیشاندا لەسەر كردنەوەی كونسوڵخانەی گشتی وڵاتی قەتەر لە شاری هەولێر.

لە راگەیەندراوی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقدا هاتووە، پاڵپشت بە یاسای خزمەتی دەرەكی ساڵی 2008 و رێككەوتننامەی ڤیەننا بۆ پەیوەندی كونسوڵخانەكان لە ساڵی 1963، رەزامەندی نیشانداوە لەسەر كردنەوەی كونسوڵخانەی گشتی قەتەر لە شاری هەولێر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا