هۆشداریەک لە هاتوچۆی سلێمانیەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی هۆشداری دەداتە نوسینگەکانی فێکردنی شۆفێری، لە شاری سلێمانی.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، سەرجەم نوسینگەكانی فێركردنی شۆفێری ئاگادار دەكەینەوە،  لەكاتی ڕاهێنان و فێرکردنی شۆفێری فێرخوازان نابێت بە هیچ شێوەیەك نزیك بنەوە لە باخچەكانی ساوایان و خوێندنگاكان چونكە ئەو جێگایانە منداڵی تێدایە و ئەگەری كەوتنەوەی ڕووداوی مەترسیدار هەیە.

ڕوونیشیان کردەوە داوا لە هاوڵاتیان و مامۆستایان دەكەین لە حاڵەتی بە دیكردنی ئەم سەرپێچییە ئاگاداری بەڕێوەبەرایەتیمان بكەنەوە لە ڕێگەی پەیوەندی كردن بە ژمارە ( 188 كۆنترۆڵی هاتوچۆی سلێمانی)، بۆ ئەوەی ڕێکاری یاسایی بەرامبەر بەو کەسناە بگیرێتە بەر کە سەرپێچی ئەنجام دەدەن.

بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆ بەردەوام هۆشداری و ڕێنمایی دەداتە شۆفێران، تاوەکو کەمترین کات توشی ڕووداوەکانی هاتوچۆ ببن.

 

 

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک