رووداوەكانی هاتوچۆ لەشەش مانگدا زیار لە 3 هەزار هاوڵاتی دەكەنە قوربانی

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

لەشەش مانگی رابردووی ئەمساڵدا لە ھەرێمی کوردستان، ھەزار و920 رووداوی ھاتووچۆ روویانداوە و، بەو ھۆیەوە 273 کەس گیانی لە دەست داوە و، 3ھەزار و394 بریندار بوون.

عەمیدی هاتوچۆ ئەسعەد مەلا کەریم وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی ھەرێمی کوردستان بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، لە ماوەی شەش مانگی رابردووی ئەمساڵ واتە لە 2021/1/1 تا 2021/7/1 لە ھەرێمی کوردستان، لە ھەرێمی کوردستان، ھەزار و920 رووداوی ھاتووچۆ روویانداوە و، بەو ھۆیەوە 273 کەس گیانی لە دەست داوە و، 3ھەزار و394 بریندار بوون.

وتیشی، لە سنوری سلێمانی 612 رووداو ڕوویانداوە، لە ھەولێر 469 رووداوی ھاتووچۆو لە سنوری پارێزگای دھۆکیش 435 رووداوی ھاتووچۆ روویان داوە هاوكات لە ھەڵەبجە 43 روودا، لە سۆران 99 رووداو، لە سنوری ئیدارەی گەرمیان 150 رووداو و لە راپەرین 112 رووداویانداوە كە سەرجەمی رووداوەكان ھەزار و920 رووداوی ھاتووچۆ بووە.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی ھەرێمی کوردستان راشیگەیاند، لەكۆی ئەو رووداوانی هاتوچۆ لەهەرێمی كوردستان روویانداوە، 273کەس گیانی لە دەستداوەو 3ھەزار و394کەسیش برینداربوون بەجۆرێك 762 کەس لە رەگەزی مێ بوون و 2ھەزار632 کەسیش لە رەگەزی نێرن بوون.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو هاوڵاتیانەی لەرووداوەكانی هاتوچۆدا گیانیان لەدەستداوە، 47 كەسیان لە رەگەزی مێن بوون و226 کەسیشیان لە رەگەزی نێرن بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا