هاتوچۆ لەبارەی پێدانی كامێراكانی تیژڕەوی بە كەرتی تایبەت روونكردنەوە دەدات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێم رایدەگەیەنێت “پێدانی كامێراكانی هاتوچۆ بەكەرتی تایەبت دورە لەڕاستییە وە، تەنها جێگیركردنی كامێراكان لەلایەن كەرتی تایەبتەوە جێگیردەكرێت”.

بڕیارە 225 كامێرای تیژڕەوی لەسنوری سلێمانی دابنرێت، لەئێستاشدا دەنگۆی ئەوە هەیە، ئەو كامێرانە بەكەرتی تایبەت دەدرێت.

ئەسعەد مەلا کەریم وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی ھەرێمی کوردستان بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند “بەپێی زانیاریەكانی ئێمە ئەو كامێرانە تەنها جێگیركردنەكەی لەلایەن بەڵێندەرێكەوە دەبێت، واتا بەگشتی بەكەرتی تایبەت نادرێت”.

پێشتریش عەلی حەمە ساڵح، پەرلەمانتاری پەرلەمانی كوردستان رایگەیاندبوو، لەسەرەتادا کامێرای ھاتوچۆی پارێزگای سلێمانی و دواتر ھەموو کوردستان دەدرێتە کەرتی تایبەت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا