هاتوچۆ بڕیارێكی نوێ لەبارەی بەناوكردنی ئۆتۆمبێلەوە دەردەكات

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێم بڕیاریدا لەمەودواهەركەسێك لە پێشانگاكان و كۆمپانیاكان ئۆتۆمبێل بكڕێت دەبێت لە ماوەی یەك مانگ ئۆتۆمبێلەكە بكات بەناوی خۆیەوە.

بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان، نزیكی دوو ملیۆن ئۆتۆمبێل بە هەموو جۆرە تابلۆكان تایبەت، كرێ، بارهەڵگر، ئامێری كشتوكاڵی و بیناسازی، میری و ماتۆرسكیل لە هەرێمی كوردستان تۆمار كراون.

عەبدولقادرعەزیز، بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی هەرێمی كوردستان بەپۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند: “لەسەرتای مانگی تەموزەوە هەركەسێك ئۆتۆمبێل لەپێشانگاكان بكڕێت، دەبێت لەماوەی یەك مانگدا بەناوی خۆیه‌وه‌ تۆماری بكات”.

وتیشی “هەركەسێك پابەندی ئەو بڕیارە نەبێت لەدوای ئەو وادەیە ڕوبەڕووی سزای یاسایی دەبێتەوە و بەبڕی 500 هەزار دینار غەرامە دەكرێت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا