سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی ئازەربایجان كۆدەبنەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە سەردانێكی فەرمی دەچێتە ئازەربایجان و لەگەڵ سەرۆكی ئەو وڵاتە كۆدەبێتەوە، ئەوەش لەدوای بانگهێشتی فەرمیی سەرۆكی وڵاتەكە بۆ نێچیرڤان بارزانی دێت.

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە سەردانێكی فەرمی دەچێتە ئازەربایجان و سبەی سێشەممە، 18ی تەممووزی 2023، لە باكو لەگەڵ ئیلهام عەلیێڤ، سەرۆكی ئازەربایجان كۆدەبێتەوە.

وەك سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان دەڵێت، نێچیرڤان بارزانی و ئیلهام عەلیێڤ پەیوەندییەكانی ئازەربایجان لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان و برەودان بە هاریكاریی هاوبەش لە بوارە جیاكاندا تاوتوێ دەكەن.

ئەم سەردانەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەسەر بنچینەی كۆبوونەوەیەكی پێشووی هەردوو سەرۆكە كە لە میونشنی ئەڵمانیا كراوە. رۆژی 18ی شوباتی ئەمساڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە میونشنی ئەڵمانیا لەگەڵ سەرۆكی ئازەربایجان كۆبووەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا