عێراق و تورکیا و سوريا لەسەر دابەشکردنی ئاو رێکدەکەون

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بە ئامانجی ڕێكەوتن لەسەر دابەش كردنی ئاو لە ڕووبارە هاوبەشەكانی نێوانیاندا، بەغدا لەگەڵ دیمەشق و ئەنقەرە كۆدەبێتەوە.

عەلی رازی وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق رایگەیاند، لە ئایندەیەكی نزیكدا كۆبونەوەیەكی سێ قۆڵی لە نێوان عێراق و سوریاو توركیا ئەنجامدەدرێت تێیدا گفتوگۆ لە بارەی رێككەوتن لەسەر دابەشكردنی ئاوی ڕووبارەكان بەشێوەیەكی دادپەرەوەرانە بۆ عێراق دەكرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، شاندێكی تەكنیكی وەزارەتەكەیان سەردانی توركیایان كردووەو گفتوگۆ لەسەر فایلەكانی ئاو دەكەن.

عەلی رازی وتیشی، “هەرسێ وڵات گفتوگۆ لە بارەی رووباری دیجلەو فورات دەكەن وە باس لە دابەشكردنی دادپەروەرانەی ئاو بۆ عێراق دەكەین”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا