پەكەكە: كوژرانی 10 سەربازی سوپای توركیای راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، بڵاویكردەوە هێزەکانی گەریلا تۆڵەی ئیبراهیم حەسەن ئەو هاوڵاتییەی کە لەلایەن سوپای توركياوە لەگوندى دێشیش سەر ناحیەی كانی ماسێ شەهیدکرا كردووەتەو چالاکییان ئەنجامداوەو ، لە ئەنجامی چالاکییەکانیاندا 10 سەربازی سوپای توركیا كوژراون.

ئەمڕۆ یەكشەممە 15ی ئابی 2021 ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لەسەر چالاکیی گەریلاکانی بۆ یادکردنەوەی قەڵەمبازی 15 ی تەباخ و هەروەها تۆڵەکردنەوەی هاوڵاتییەک کە لەلایەن سوپای تورکەوە شەهیدکرا، ڕاگەیەندراویان بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ڕۆژی 14 ی ئەم مانگە، کاتژمێر 03:00 ی بەرەبەیان، هێزەکانمان لە گردی کۆردینەی مەتینا دژی داگیرکەران لە دوو قوڵەوە چالاکییان ئەنجامدا، لە قوڵی یەکەمەوە مۆڵگەیەک کرایە ئامانج و تێدا دوو داگیرکەر سزادران و داگیرکەرێکیش بریندارکرا، لە قوڵی دووەمیشەوە سیستمێکی دووربینی چاودێریی تایبەت تێکشکێندرا.

هەروەها هاتووە: ڕۆژی 14 ی ئەم مانگە کاتژمێر12:40 خولەکی نیوەڕۆ، لە گردی کاتۆی مەتینا بە چەکی قورس دژی داگیرکەران چالاکیی ئەنجامدرا و ئامانجەکان سەرکەوتووانە پێکران.

هەپەگە لەسەر ئەنجامدانی چالاکییەكانی ڕایگەیاندووە، ئەم دوو چالاکییە سەرکەوتووە لە هەرێمی مەتینا بۆ تۆڵەکردنەوەی وڵاتپارێزی بەڕیزی باشووری کوردستان، ئیبراهیم حەسەن ئەنجامدرا کە لە گوندی دێشیش لەلایەن سوپای داگیرکەری تورکەوە شەهیدکرا.

راگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە

چالاکی لە تۆڵەی ئیبراهیم حەسەن

لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێڕی جەنگی خابوور لە هەرێمی مەتینا

ڕۆژی 14 ی ئاب کاتژمێر 03:00 هێزەکانمان لە گردی کۆردیناسیۆنی ناوچەی مەتینا چالاکیەکی هاوئاهەنگیان دژی داگیرکەران ئەنجامدا. یەکەم باڵی چالاکیەکە لە سەنگەرێکیدا کە داگیرکەران لەوێ بوون. دوو داگیرکەر سزادران و داگیرکەرێکیش بریندار بوو. باڵی دووەمی چالاکیەکە سەرەتا دەستی گرت بەسەر سیستەمی کامێرای مۆبیس، پاشان تێکیشکاند.

ڕۆژی 14 ی ئاب کاتژمێر 12:40 خولەک لە گردی کاتۆی مەتینا، بە چەکی قورس لە دژی داگیرکەران چالاکی ئەنجامدرا. بە سەرکەوتویی لە داگیرکەراندرا.

هەردوو چالاکی سەرکەوتوو لە هەرێمی مەتینا لە تۆڵەی ئیبراهیم حەسەن ئەو نیشتمانپەروەرە بەنرخەی باشووری کوردستان ئەنجامدرا، کە لەلایەن دەوڵەتی تورکیای داگیرکەرەوە لە گوندی دێشیش شەهید بوو.

لە 14 ی ئابدا لەنێوان کاتژمێر 20:30 و 21:30 ناوچەی قەشورای سەر بە ناوچەی کانی ماسیی ئامێدی، لەلایەن هەلیکۆپتەرەکانەوە بۆردومان کرا.

لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی هەڵۆکانی زاگرۆس لە هەرێمی ئاڤاشین؛

سەرلەبەیانی 14 ی ئاب هێرش کرایە سەر داگیرکەران کە هەوڵیاندەدا گۆڕەپانی شەڕ لە ناوچەی گردی سوور بۆردومان بکەن.

14 ی ئاب داگیرکەران لە نێوان کاتژمێر 10:00 بۆ 19:00 لە ناوچەی وەرخاڵێ گازی کیمیاییان دژی تونێلەکانی شەڕ بەکارهێنا.

لە 14 ی ئابدا لە نێوان کاتژمێر 22:40 و 23:00 هەلیکۆپتەرەکان هێرشیان کردە سەر تونێلەکانی شەڕ لە ناوچەی وەرخاڵێ و بۆردوومانیان کرد.

لە 15ی ئابدا لە نێوان کاتژمێر 03:00 بۆ 08:00 بۆردومانی قورس کرایە سەر تونێلەکانی شەڕ لە ناوچەی وێرکسێل و گازی کیمیایی بەکارهێنران
چالاکی لە شەمزینان بە بۆنەی ١٥ی ئاب

وەک بەشێک لە هەنگاوی شۆڕشگێڕی هەڵۆکانی زاگرۆس لە هەرێمی گەڤەڕ؛

ڕۆژی 6 ی ئاب کاتژمێر 10:30 دوو ئۆتۆمبێلی سەربازی داگیرکەران لە ناوچەی شەمزینانەوە بەرەو بارەگای سەربازی گەمانەوە دەڕویشتن و کۆنتڕۆڵکران. ئۆتۆمبێڵێکیان کە لە جۆری کیبری بوو تەقێنرایەوە. لەو چالاکییە سەرکەوتووەدا ٨ داگیرکەر سزادران.

چالاکیەکە بۆ یادکردنەوەی هەنگاوی 15ی تەباخ ئەنجامدرا:

ڕۆژی 9 ی ئاب سوپای تورکیای داگیرکەر لە ناوچەی مێرگومار-ی سەر بە هەرێمی بەستای شرنەخ لە ناوچەکانی گرد تەنۆر و گردی گێسین ئۆپەراسیۆنێکی دەستپێکرد و هێشتا بەردەوامە.

لە 15 ی ئابدا لە نێوان کاتژمێر 04:30 بۆ 05:00 لە بارەگاکانی سەر سنوورەوە ناوچەی چەمجۆ لە هەرێمی زاپ تۆپبارانکرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا