بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئەم دەستکەوتە گەورەیە سەلمێنەری ئەو راستییەیە کە هیچ شتێک مەحاڵ نییە

پۆڵەتیک پرێس:

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی سەرکەوتنی هەڵبژاردەی عێراق و بەدەستهێنانی جامی کەنداوی ٢٥ پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی گەلی عێراق دەکات و دەڵێت، ئەم دەستکەوتە گەورەیە سەلمێنەری ئەو راستییەیە کە هیچ شتێک مەحاڵ نییە لەبەردەم یەکگرتوویی نەتەوە و پێکهاتەکانی گەلێکدا.
لەپەیامەکەیدا سەرۆکى یەکێتى رایگەیاندوە، پیرۆزبایی لە هەموو گەلانی عیراق دەکەین بەبۆنەی بەدەستهێنانی جامی کەنداوی ٢٥ لەلایەن هەڵبژاردەی نیشتمانییەوە.
ئاماژەى بەوەشکردوە، ئەم دەستکەوتە گەورەیە سەلمێنەری ئەو راستییەیە کە هیچ شتێک مەحاڵ نییە لەبەردەم یەکگرتوویی نەتەوە و پێکهاتەکانی گەلێکدا، وەکچۆن هێز و توانای عیراقیشی بەرجەستەکرد بۆ رێکخستنی بۆنەی هەرێمی و نێودەوڵەتی بە شێوەیەکی سەرکەوتوو.
بافڵ جەلال تاڵەبانی دەشڵێت، پیرۆزە ئەم دەستکەوتە نیشتمانی، رێکخستنە بێوێنە و ئامادەییە جەماوەرییە سەرنجڕاکێشە .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا