سودان.. فڕۆکەیەک لەکاتی نیشتنەوەدا تێکشکا و تەنها کچێک بەسەلامەتی دەرچووە

پۆڵەتیک پرێس

فڕۆکەیەک لە سودان لەکاتی نیشتنەوەدا تێکشکاو بەو هۆیەوە چەند سەرنشینێک و چەند کەسێک لە ستافەکەی گیانیانلەدەستدا.

میدیاکانی سودان بڵاویانکردەوە کە فڕۆکەیەک لە جوبای پایتەخت لەکاتی نیشتنەوەدا دووچاری تێکشکان دەبێت و بەو هۆیەوە لەکۆی پێنج سەرنشین چواریان گیانلەدەستدەدەن.

ماڵپەری سکای نیوز ئاماژەی بەوەشکردووە کە سێ کەس لە ستافی ناو فڕۆکەکەش گیانیانلەدەستداوە، لەهەمانکاتدا مادۆت بیار یۆل-ی وەزیری گواستنەوەو ڕێگاوبانی سودان باسی لەوە کردووە کە فڕۆکەکە دوای نیشتنەوەی بە درێژی حەوت کیلۆمەتر لە رۆژئاوای ئەو فڕۆکەخانە نێودەوڵەتییە دووچاری تێکشکاندن هاتووە.

ئەو وەزیرە جەختی لەوە کردووەتەوە کە فڕۆکەکە هەشت سەرنشینی هەڵگرتووەو تێیدا سێ کەس لە ستافەکەی و چوار سەرنشین گیانیانلەدەستداوە، تەنها کچێک بە سەلامەتی دەرچووەو باری تەندروستیشێ جێگیرەو ژیانی لە مەترسیدا نییە.

ستافی فڕۆکەکە سەرجەمیان خەڵکی روسیا بوون و سەرنشینەکانیش خاوەنی ڕەگەزنامەی سودانین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا