بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی زیاتر دادەبەزێت

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەراورد بەدوێنێ ئەمڕۆ بەكاتی كردنەوەی بازاڕ بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی لەبازاڕەكانی هەرێم دابەزینی زیاتری بەخۆوە بینیوە بەشێوەیەك بەهای 100 دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە 145 هەزار و 200 دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

هاوژین محەمەد لە نوسینگەی كەلی كەژان لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە 6ی تەموزی 2021، لەكاتی كردنەوەی بازاڕ بەهای دۆلار دابەزینی زیاتری تۆماركرد.

وتیشی “لەئێستادا بەهای 100 دۆلاری ئەمریكی لەبازاڕدا بە 145 هەزار و 200 دینار دەفرۆشرێت”.

ئەمەلەكاتێكدایە، لەماوەی رابردوودا بەهای دۆلار بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆوە بینی، بەشێوەیەك بەهای 100 دۆلار 150 هەزاری تێپەڕاندبوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا