نرخی نەوت زیاددەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لەدوای ئەوەی کۆمەڵەی ئۆپیک پڵەس رایگەیاند، ئەگەر بەهۆی گۆڕاوی ئۆمیکرۆنەوە داواکری لەسەر نەوت کەمببێتەوە ئەوا لە پلانی زیادکردنی رێژەی بەرهەمهێنان پاشگەزدەبێتەوە، ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوت بەرزبووەوە.

بەپێی دوایین ئاماری ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 71 دۆلار و 32 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 68 دۆلار و سێ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

زیادبوونی رێژەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای ئۆمیکرۆن دڵەڕاوکێی لەلای وەبەرهێنەران دروستکردووە و مەترسی ئەوە هەیە بەهۆی رێکاری نوێ و راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان جارێکی دیکە داواکاری لەسەر سوتەمەنی کەمبکات و بەهۆیەوە نرخی نەوت دابەزێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا