پەرلەمانی بەلجیكا كۆمەڵكوژی ئێزدییەكانی بە جینۆساید ناساند

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پەرلەمانی بەلجیكا كۆمەڵكوژیی كوردانی ئێزدیی بە جینۆساید ناساند و لە كۆی 150 پەرلەمانتار 139یان دەنگیان بە بەڵێ داوە.

پارتە جیاوازەكانی بەلجیكا لەسەر پرسی كۆمەڵكوژیی ئیزدییەكان كۆدەنگن، بەڵام لەبارەی گەڕاندنەوەی هاوژین و منداڵانی چەكدارانی داعشی بەلجیكا بۆچوونی جیاوازیان هەیە.

هاوكات رۆژی شەشی ئەم مانگە پەرلەمانی هۆڵەندا بە فەرمی “تاوانەكانی داعش”ی لە دژی ئێزدییەكان لە باشووری كوردستان بە جینۆساید ناساند.

ئێزدییەكان رەخنەی توند لە حكومەت و پەرلەمانی كوردستان و عێراق دەگرن بەوەی تا ئێستا نەیانتوانیوە وەكو پێویست كار بۆ كەیسی كۆمەڵكوژی ئێزدییەكان بكەن.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا