بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستی هەرێم و عێراق.. دادگاییکردن لە سلێمانی دەبێتە ڤیدیۆ کۆنفرانس

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دادگای سلێمانی ڕایگەیاند، “سەرۆکایەتی دادگای تێھەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی دەبێتە یەکەمین دادگا لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق کە سیستمی ڤیدیۆ کۆنفرانس جێبەجێ دەکات”.

دادگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، “لەمیانی هەوڵەکانی سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی بۆ فراوانکردنی خزمەتگوزاریەکانی سیستمی ئەلکترۆنی دادگا و بەمەبەستی کاراکردنی سیستمی ڤیدیۆ کۆنفرانس بۆ دادگاییکردنی تۆمەتباران، ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێز دادوەر جاسم جزاء جافر هەورامی سەرۆکی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی سەردانی بەشی پۆلیسی گرتن و گواستنەوەی سلێمانی کرد و لەگەڵ بەڕێز عمید هیوا صدیق محەمەد بەڕێوەبەری پۆلیسی گرتن و گواستنەوەی سلێمانی و بەرپرسانی بەشەکە کۆبووەوە”.

ئەوەشی خستەڕوو، “لە دیدارەکەدا باس لەکێشە و گرفتەکانی ڕاگیراوان و دۆخی ژیان و شوێنی مانەوەیان کرا و سەرۆکی دادگا ڕایگەیاند کە ئەوەندەی لە توانا و دەسەڵاتی ئەوان بێت دەیکەن بۆ چارەسەری ئەو کێشانە و باشترکردنی دۆخی ڕاگیراوان”.

باسی لەوەشکرد، “دواتر گفتوگۆکرا سەبارەت بە ئامادەکاری و پێداویستیەکانی زیادکردنی خزمەتگوزاری ڤیدیۆ کۆنفرانس بۆ سیستمی ئەلکترۆنی دادگا و داواکرا بەزووترین کات شوێنی تایبەت بۆ ئەو مەبەستە تەرخان بکرێت و سەرۆکایەتیمان سەرجەم پێداویستیەکانی بەردەستبوونی ئەو خزمەتگوزارییە دابین دەکات”.

لە کۆتاییشا باسی لەوەکرد، “داداگاییکردن بە شێوەی ڤیدیۆ کۆنفرانس تەنها لە وڵاتە پێشکەوتوەکان کاری پێدەکرێت و سەرۆکایەتی دادگای تێھەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی دەبێتە یەکەمین دادگا لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق کە ئەو سیستمە جێبەجێ دەکات، کە ئەمەش دەبێتەهۆی دابینکرنی ئارامیەکی زیاتر بۆ تۆمەتباران و کارئاسانیەکی زۆر بۆ پۆلیس و کەمکردنەوەی تێچوونی گواستنەوەی تۆمەتباران و هاتوچۆیان و هەر لەشوێنی مانەوەی خۆیان لەڕێگەی سیستمێکی تایبەتەوە بە دەنگ و ڕەنگ و لە ڕێگەی شاشەوە پڕۆسەی دادگایی کردنەکە بەڕێوەدەچێت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا