پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، تائێستا 39 حزب مۆڵەتی بەشداریکردنیان لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ھەیە و چاوەڕواندەکرێت ژمارەکە گۆڕانکاریی بەسەردابێت.
حاکم عومەر ئەحمەد، سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە کۆی سێ ملیۆن و 789ھەزار و 405 دەنگدەر لە ھەرێمی کوردستان، تائێستا دوو ملیۆن و 784 ھەزار و 303 دەنگدەر کارتی بایۆمەتریان وەرگرتووەتەوە، تاوەکو رۆژی 10ى ئەم مانگەش مۆڵەتدراوەتەوە ھاوڵاتییان کارتی بایۆمەتریان نوێبکەنەوە یاخود دەربھێنن بۆ ئەوەی بەشداری ھەڵبژاردن بکەن.
ئەوەشی خستەڕوو، بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، 28 رۆژ مۆڵەتی بانگەشە دەدەرێتە حزب و لایەنە سیاسییەکان و تائێستا ھیچ ھاوپەیمانییەک بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمارنەکراوە.