سبەی موچەی سێ شوێن دابەشدەکرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی چوارشەممە موچەی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، لیوای نەوت و گاز و فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی دابەشدەکرێت.

بەپێی خشتەیەکیش کە رۆژی دووشەممە لەلایەن وەزارەتی دارایی بڵاوکرایەوە، ئەمڕۆ سێشەممە موچەی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی هەرێم دابەشدەکرێت.

پێشتریش جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، “سستی پرۆسەی کۆکردنەوەی داهاتی ناوخۆ لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستاندا، هۆکارێکە بۆ ئەوەی مانگانە سەرجەم وەزارەتەکان بەیەکەوە موچە وەرنەگرن”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا