پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بانکی ناوەندی عێراق، ئەمڕۆ برێکی زۆر دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و کاش خستەبازاڕەوە و نرخی دۆلار لە بەرزیدایە.
ئەمڕۆ دووشەممە13ی تشرینی دووەم، بانکی ناوەندی بڕی 230,744,244 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە، کە بڕی 212,084,444 ملیۆن دۆلار بەشێوەی حەواڵە و بڕی 18,659,800 ملیۆن دۆلاریش بەشێوەی کاش بووە.
ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو لە هەرێم، نرخی دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی و 100 دۆلار بەرامبەر بە 159 هەزار و 500 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرا.
لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار لە بەرزبوونەوەدایە و بەتایبەتی دوای کۆبوونەوەکەی رۆژی شەممە، کە وەفدێكی بانكی ناوەندیی عێراق لەشاری ئەبوزەبی ئیمارات لەگەڵ لێپرسراوی پرۆسەی هەناردە دەرەكییەكان بۆ پارەداركردنی هاوردەكان كۆبووەوە و لەسەر چەند خاڵێك رێككەوتن کە یەكەمیان بریتییە لە رێككەوتن لەسەر پارەداركردنی پێشوەختیهەژماری پێنج بانكی عێراقی بە دۆلار لە بانكە ئوردنییەكان و حەواڵەكانیان لە رێگەی بانكی جەی پی مۆرگانی ئەمریكییەوە، رێككەوتنی دووەم بریتییە لە چارەسەركردنی ئەو كێشانەی پەیوەندییان بە حەواڵە رەتكراوەكانەوە هەیە