لە كەركوك 17 داعش دەستگیركران

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی كەركوك رایگەیاند، 17 چەكداری داعشیان دەستگیركردووە كە ئامادەكارییان كردبوو بۆ ئەنجامدانی هێرشێك، لەگەڵ دەستگرتن بەسەر، حەوت حەشارگە و 59 بۆمبی دەستكرد و 55 گوللـە هاوەن و هەشت كاتیۆشا.

ئەمڕۆ دووشەممە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی كەركوك راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە، هێزە ئەمنییەكانی عێراق لە پێناو رێگرییكردن لە هێرشەكانی رێكخراوی داعش، ئۆپەراسیۆنێكی بەرفراوانیان بۆ سەر حەشارگەكانی باشوری شارەكە ئەنجامداوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، حەوت حەشارگە و 59 بۆمبی دەستكرد لە ناوبراون و 55 گوللـە هاوەن و هەشت كاتیۆشا و پێداویستی رۆژانە دەستییان بەسەردا گیراوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، دوای تەواوكردنی رێكارە یاساییەكان، ئەندامە دەستگیركراوەكانی داعش رەوانەی دادگا دەكرێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا