تێپەڕبوون بە رێگای مەرگ

پۆڵەتیك پرێس: لاڤە واحید

وەلید خەڵكی كوەیتە، دوای چەندین ساڵ و مانگ و هەفتە گەشتكردن لە دورگەیەكی فەڕەنساوە، گەیشتە بەریتانیا، لەدوای ئەوەی بەیارمەتی بەلەمی چوپ ماوەی حەوت كاتژمێر بە شەپۆلەكانی كەناڵی دەریایی بەریتانیادا تێپەڕی و رێگای مەرگی بڕی، بەڵام هێشتا فالحی هاوڕێی چاوەڕێیە.

تیمێك لە ئاژانسی فرانس پرێس هاوەڵی وەلید و فالحی هاوڕێی كە خەڵكی عێراقە لەگەڵ دوو كچەكەی ئەروای نۆ ساڵان و روانی ١٣ ساڵیان لە باكوری فەڕەنساوە بۆ دۆڤەری بەریتانیا كرد بەتێپەڕبوون بە ئاوی هەرێمی فەڕەنسا، ئەوەش لەكاتێكدایە، كچە گەورەكەی فالح بەدەست نەخۆشی شەكرەوە دەناڵێت.

مەودای نێوان دورگە فەڕەنسییەكە و دۆڤەری بەریتانیا بە ٣٣ كیلۆمەتر هەژمار دەكرێت، هاوكات، بە یەكێك لە مەترسیدارترین رێگای دەریایی لە جیهاندا لەقەڵەم دەدرێت، سەرباری ئەو مەترسییانەش، لە ساڵی ٢٠١٨وە هەوڵەكانی تێپەڕبوون بەو رێگایە روویان لە زیادبوون كردووە.

رۆژانی تێپەڕبوون

لە شوێنێكی نزیك لە هێڵی شەمەندەفەری گراند سانت لە باكوری فەڕەنسا، وەلیدی ٢٩ ساڵ و فالحی ٤٠ ساڵ دانیشتوون، بەردەوام چاویان لەسەر مۆبایلەكەیانە، چونكە ئەوە تاكە هۆكاری پەیوەندییانە لەگەڵ ئەو قاچاخچییەی چاوەڕوانی روناكی سەوزی دەستپێكردنی گەشەتەكەیانی لێدەكەن.

 

مەودای نێوان دورگە فەڕەنسییەكە و بەریتانیا بە ٣٣ كیلۆمەتر هەژمار دەكرێت و بە یەكێك لە مەترسیدارترین رێگاكانی دەریایی لە جیهاندا لەقەڵەم دەدرێت

وەلید و فالح، لەبەرامبەر بەخشینی سێ هەزار یۆرۆ دەتوانن لەڕێی ئەو بەلەمە بچوكە چوپانەوە دەست بە تێپەڕبوون بە رێگا ئاوییەكە بكەن.

لەناكاو وێنەی قاچاخچییەكە لەرێی پەیوەندی تۆڕی وەتسئاپەوە دەردەكەوێت كە پێشتر چاویان پێی نەكەوتووە، زۆربەی كات كورد و ئەلبانییەكان پەیوەندی بەو كەسانەوە دەكەن كە دەیانەوێت رێگا دەریاییەكە ببڕن، لە پەیوەندییەكەدا وەلید و فالح ئاگاداردەكرێنەوە كە گەشتەكەیان بۆ رۆژی دواتر دواكەوتووە.

وەلید و خێزانی فالح كە بە رێكەوتن لە رێگایەكی قاچاخی فرانكفۆرت چاویان بەیەكتری كەوت دانیشتبوون، چاوەڕێی هەلی تێپەڕبوون بوون بە رێگایەكی نایاسایی لەپێناو ژیانێكی باشتر.

فالح دەڵێت: لەگەڵ ئەوەی ئەمە رێگای مەرگە، بەڵام ئێمە دەمانەوێت تێپەڕببین، ئێمە بەرەو نادیار دەڕۆین، بۆ شوێنێك، جگە لە خودا و ئاو هیچ شتێكی دیكەی لێنییە، چارەنوسیشمان تەنیا لە دەستی خودایە.

فالح لە ساڵی ٢٠١٥ و لەكاتی دەسەڵاتی داعشدا عێراقی بەجێهێشت، لەكەربەلاوە بەرەو توركیا، لەوێشەوە بۆ یۆنان و مەقدۆنیا و دواتریش بۆ كرواتیا رۆیشت.

فالح دەشڵێت: لەوەتەی عێراقم بەجێهێشتووە، هاوسەرەكەمم نەبینیووە، من داوای شتێكی ئەستەم ناكەم، هەموو ئەوەی دەمەوێت، ژیانێكی سەربەرزانەیە بەجۆرێك كچەكانم هەست بە ئازادی و ئاسایش بكەن.

 

 ئەمە رێگای مەرگە، بەڵام ئێمە دەمانەوێت تێپەڕببین، ئێمە بەرەو نادیار دەڕۆین، بۆ شوێنێك، جگە لە خودا و ئاو هیچ شتێكی دیكەی لێ نییە

بەڵام وەلید ساڵی ٢٠١٨ كوەیتی بەجێهێشت، بە قسەی خۆی لە هەموو مافە سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئابوورییەكان بێبەش بووە و لەكاتی كۆچەكەیدا، بە چەندین وڵاتدا تێپەڕبووە لەناویشیاندا یۆنان، دەشڵێت: یەكێتی ئەوروپا هیچت پێشكەش ناكات و لە كۆتایشدا دەرت دەكات.

كێشەی تەكنیكی بزوێنەرەكە

وەلید لەدوای تێپەڕبوونی مانگێك و ١٣ رۆژ بەسەر گەیشتنیدا بۆ گرانت سانت و لە ١٠ی ئەیلولدا، هیواكانی لەگەڵ نەرمە با و تیشكی خۆردا گەشانەوە، بەتایبەت لەدوای ئەوەی قاچاخچییەكە وادەی گەشتەكەی پێڕاگەیاند.

وەلید دەڵێت: نازانین كات چەندە، چاوەڕێی كاتی دەرچوونین.

چەند كیلۆمەترێك لە وەلیدەوە دوور، فالحیش چاوەڕێی كاتی دەرچوونە، بەپەلە دەرمانەكانی كچەكەی دەخاتە جانتاكەیەوە و دەڵێت: دەترسم دووبارە دووچاری بێهیوایی ببم، زیاتر لە مانگێكە تەنیا جارێك نەبێت دەریام نەبینیووە، كارەكە لە بەریتانیا زۆر ئاسانتر دەبێت، دەتوانم لە بوارەكانی چێشتلێنان و ئۆتۆمبێلدا كار بكەم.

بەلەمەكەی وەلید و هاوڕێكانی بەڕێدەكەوێت، بەڵام لەناكاو كێشەی تەكنیكی دەكەوێتە بزوێنەری بەلەمەكەوە، دوای ماوەیەك خۆشبەختانە دووبارە دەست بە رۆیشتن دەكاتەوە، وەلید لە خۆشیدا دەفڕێت و یەكسەر مۆبایلەلكەی فڕێ دەداتە ناو ئاوەكەوە و ماڵئاوایی لە ژیانی رابردووی دەكات، دوای حەوت سەعات كۆچبەرەكانی سەر ئەو بەلەمە دەگەنە بەریتانیا.

ئەمساڵ نزیكەی شەش هەزار و ٢٠٠ كۆچبەر هەوڵیانداوە لەڕێی بەلەمی چوپەوە بەو رێگا مەترسیدارەدا لە دورگەیەكی فەڕەنساوە، بەرەو بەریتانیا تێپەڕببن

بەڵام فالح بە بێهیواییەكی زۆرەوە دادەنیشێت، لەدوای ئەوەی بەلەمەی شكست دەهێنێت لە تێپەڕبوون بە دەریاكەدا، ئەو شكستە تەواو بێزاری دەكات، بەڵام هێشتا لەگەڵ دوو كچەكەی چاوەڕێی هەلێكی دیكەی تێپەڕبوونە.

بەپێی راپۆرتی ئیدارەی دەریایی فەڕەنسا تایبەت بە كەناڵی دەریایی بەریتانیا و دەریای باكور، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەكو ٣١ی ئابی ئەمساڵ، نزیكەی شەش هەزار و ٢٠٠ كۆچبەر هەوڵیانداوە لەڕێی بەلەمی چوپەوە بەو رێگا مەترسیدارەدا لە دورگەیەكی فەڕەنساوە، بەرەو بەریتانیا تێپەڕببن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا