لە سلێمانی لە دوو چالاکی جیاوازدا دوو کەس بەتۆمەتی سێ ئۆتۆمبێل دەستگیرکران

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەفرەزەکانی نەهێشتنی تاوانی سەر بە پۆلیسی سلێمانی لە دوو چالاکی جیاوازدا دوو تۆمەتبار دەستگیردەکەن کە هەستاون بە دزینی سێ ئۆتۆمبێل؛ “ویستوویانە بیفرۆشنەوە”.

ئەمڕۆ سێشەممە 14ـی تشرینی یەکەم، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، لە چالاکی یەکەمدا لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك كەلە گەڕاجی ماڵەكەی ئۆتۆمبێلەكەی دزرابوو، دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر لێكۆڵینەوەكان بۆ دۆزینەوەی ئۆتۆمبێلەكەو دەستگیركردنی تۆمەتبار دەستیپێكردوو سەرەنجام توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی دزینی ئۆتۆمبێل تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر ئەوئۆتۆمبێلەدا كە تۆمەتبار دزیبووی.

تۆمەتبارەکە ناوی ه،ن،م لەدایكبووی 1990) و بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددەی 444 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆکراوەتەوە.

May be an image of jeep, car and text

هاوکات لە چالاکی دووەمدا، هۆبەی نەهێشتنی تاوان بەهاوکاری بنکەی ناوبازاڕی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی، تواندرا تۆمەتبارێک دەستگیربکرێت کە دوو ئۆتۆمبێلی دزیبوو.

پۆلیسی سلێمانی روونکردەوەی زیاتر دەدات و دەڵێت، دوای ئەوەی زانیاری كۆكرایەوە لەسەر تۆمەتبارێك كە ئۆتۆمبێلێكی لەشاری هەولێروە دزیووە و لەسلێمانی فرۆشتویەتیەوە، پۆلیس سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو تواندرا لەلایەن هۆبەی جوڵانی نەهێشتنی تاوان بەهاوكاری نوسینگەی ناوبازاڕی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لەكاتی لێكۆڵینەوەشدا دەركەوت كە ئۆتۆمبێلێكی دیکەی دزیوە.

تۆمەتبار (م،م،أ) لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و دەستیشگیراوە بەسەر هەردوو ئۆتۆمبێلەکەدا کە تۆمەتبار دزیبووی.

 

May be an image of car and textMay be an image of 1 personMay be an image of 1 person

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا