لووتكەی ناتۆ پشتگیری لە ئەندام بوونی ئۆكرانیا دەكات و رووسیاش هەڕەشە لە ئەوروپا دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رۆژی چوارشەممە، 12_7_2023 كارەكانی لوتكەی ناتۆ بە ئامادەبوونی سەركردەكانی وڵاتانی هاوپەیمانی لە ڤیلنیۆسی پایتەختی لیتوانیا كۆتایی پێهات، كە ئەندامان پابەندبوونیان بە پێشكەشكردنی پشتیوانی سەربازی بۆ كیێڤ دووپاتكردەوە.

یانس ستۆڵتنبێرگ، سكرتێری گشتیی ناتۆ ڕایگەیاند: هاوپەیمانییەكە ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر پاكێجێك بۆ پەرەپێدانی تواناكانی بەرگری ئۆكرانیا كە “ساڵانێك دەخایەنێت” و وتی: جیهان ڕووبەڕووی ئاستەنگی گەورە بووەتەوە.

سەركردەكانی گروپی حەوت پشتیوانی خۆیان بۆ ئۆكرانیا دەربڕی

لە هەمان چوارچێوەدا جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند، سەركردەكانی ناتۆ ڕێككەوتوون لەسەر ئەوەی ئۆكرانیا دوای كۆتایی هاتنی جەنگی لەگەڵ رووسیا دەبێتە ئەندامی هاوپەیمانییەكە.

لە پەراوێزی لوتكەكەدا، سەركردەكانی گروپی حەوت بەیاننامەیەكیان بڵاوكردەوە و پشتیوانی خۆیان بۆ ئۆكرانیا دەربڕی لە بەرگریكردن لە خۆی لە بەرامبەر هێرشەكانی ڕووسیا.

گروپی حەوت هەروەها پلانی خۆی بۆ گەرەنتی ئەمنی بۆ ئۆكرانیا ڕاگەیاند، لەوانەش دابینكردنی هاوكاری ئەمنی و كەرەستەی سەربازی مۆدێرن، هەروەها پشتڕاستی دەكاتەوە كە كیێڤ بەڵێنی بەرزكردنەوەی شەفافیەت و لێپرسینەوەی داوە.

رۆژی چوارشەممە، وڵاتانی گروپی حەوت چوارچێوەیەكی نێودەوڵەتییان ڕاگەیاند كە ڕێگا بۆ گەرەنتی ئەمنی درێژخایەن بۆ ئۆكرانیا خۆش دەكات لە پێناو بەهێزكردنی بەرگرییەكانی بەرامبەر ڕووسیا و ڕاگرتنی مۆسكۆ لە هەر دەستدرێژییەكی داهاتوو.

ئۆكرانیا بەڵێن دەدات ڕێوشوێنی حوكمڕانی باشتر بكات

لە بەیاننامەیەكی هاوبەشدا، ئەمریكا، ئەڵمانیا، ژاپۆن، فەرەنسا، كەنەدا، ئیتاڵیا و بەریتانیا، هەروەها یەكێتی ئەوروپا، ڕایانگەیاندووە كە ئەم چوارچێوەیە دابینكردنی كەرەستەی سەربازی پێشكەوتوو و سەردەمیانە لەخۆدەگرێت، لەگەڵ ئەنجامدانی مەشق و ڕاهێنان، ئاڵوگۆڕی هەواڵگری و بەرگری ئەلیكترۆنی.

لە بەرامبەردا ئۆكرانیا بەڵێن دەدات ڕێوشوێنی حوكمڕانی باشتر بكات، لەوانە چاكسازیی دادوەری و ئابووری و بەرزكردنەوەی شەفافیەت.

لای خۆیەوە بایدن ڕایگەیاند، گروپی حەوت بەیاننامەیەكی ڕوونیان بڵاوكردەوە كە پشتگیرییەكانیان بۆ ئۆكرانیا بۆ ماوەیەكی زۆر لە داهاتوودا بەردەوام دەبێت.

لە لێدوانێكدا شانبەشانی بایدن، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسكی، سەرۆكی ئۆكرانیا ڕایگەیاند، ڕێككەوتنی فرەلایەنە كە ڕێگە بۆ دانوستانی دوو قۆڵی لەگەڵ وڵاتان خۆش دەكات، دەستەبەری “سەركەوتنێكی ئەمنی گرنگ” دەكات بۆ وڵاتەكەی.

لای خۆیەوە یانس ستۆڵتنبێرگ سكرتێری گشتی ناتۆ ئاماژەی بەوەكرد، ئەندامانی ناتۆ دووپاتیان كردووەتەوە كە ئۆكرانیا دەبێتە ئەندامی هاوپەیمانییەكە، پابەندبوونیان بە پاڵپشتی ئەمنی بۆ ئەو هاوپەیمانییە ڕوونكردەوە بۆ ئەوەی ببێتە ڕێگرێك بۆ ڕووسیا دوای جەنگ.

هاوبەشەكانی كیێڤ لە ڕۆژئاوا مەشق و ڕاهێنانیان بە هەزاران هێزی ئۆكرانیا كردووە و ئۆكرانیاش لە مانگی شوباتی 2022 ەوە بە شێوەیەكی زۆر پشتی بە دابینكردنی چەكی ڕۆژئاوا بەستووە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێزەكانی ڕووسیا.

 

كرێملین ڕایگەیاند، ئەو گەرەنتییە ئەمنییانەی كە ڕۆژئاوا بەنیازە بیدات بە ئۆكرانیا، هەڵەیەكی گەورە دەبێت

ناتۆ بە ڕوونی ئەوەی خستەڕوو كە ئۆكرانیا بەخێرهاتن دەكرێت بۆ ناو هاوپەیمانییەكە، بەڵام وادەی دیاری نەكرد و مەرجی تایبەتی بۆ پەیوەست بوون بە هاوپەیمانییەكەی دیاری نەكرد.

لە كاردانەوەی ڕووسیادا، رۆژی چوارشەممە، كرێملین ڕایگەیاند، ئەو گەرەنتییە ئەمنییانەی كە ڕۆژئاوا بەنیازە بیدات بە ئۆكرانیا، هەڵەیەكی گەورە دەبێت كە كاریگەری لەسەر ئاسایشی ڕووسیا دەبێت و ئەوروپا بەرەوڕووی مەترسیی گەورەتر دەبێتەوە بۆ چەندین ساڵی داهاتوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا