پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ هەینی، 8ی ئەیلوولی 2023، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی مامۆستا جەمال بابان، پرسەنامەیەکی هاوخەمیی ئاراستە خێزان و بنەماڵەی بابانییەکانی شاری سلێمانی کرد و رایگەیاند، مامۆستا جەمال بابان كەسایەتییەكی ناسراو و ناوێكی درەوشاوەی فەرهەنگ و مێژووی نەتەوەكەمان بوو، لە چەندین بواری جیاوازدا خزمەتی بەرچاوی پێشكەشكرد و یاد و یادەوەرییەكانی بۆ هەمیشە بەزیندوویی دەمێنێتەوە
دەقی پەیامەکەی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان:
بەڕێزان خانەوادە و کەسوکاری نووسەر و روناکبیر مامۆستا جەمال بابان
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی مامۆستا جەمال بابانمان پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵە سەربەرزەکەتان دەکەین و هاوبەشی خەمتانین.
مامۆستا جەمال بابان كەسایەتییەكی ناسراو و ناوێكی درەوشاوەی فەرهەنگ و مێژووی نەتەوەكەمان بوو، لە چەندین بواری جیاوازدا خزمەتی بەرچاوی پێشكەشكرد و یاد و یادەوەرییەكانی بۆ هەمیشە بەزیندوویی دەمێنێتەوە
لەخوای گەورە داواكارم مامۆستای كۆچكردوومان بە بەهەشتی بەرین شادبكات و سەبووری بەهەموولایەك ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
مامۆستا جەمال بابان،کەسایەتی رووناکبیر و مێژوونووس، سەرۆکی پێشووتری شارەوانیی سلێمانی، شەوی رابردوو لە تەمەنی 96 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.