بەریتانیا مۆر و دراوی نوێ‌ بە وێنەی شا چارلز دروست دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە بەریتانیا دەست بە بەكارهێنانی دراو و مۆری نوێ دەكرێت كە وێنەی شا چارلزی سێیەمی پادشای بەریتانیایان لەسەرە و بە تێپەڕبوونی كات ئەو دراوانە لە بازاڕەكاندا كۆدەكرێنەوە كە وێنەی شاژن ئەلیزابێسی دووەمیان لەسەرە.

كۆشكی بەكینگهام ئاشكرایكردووە، دراوە نوێیەكان دراوی كانزایی و كاغەزن و وێنەی شا چارلزی سێیەمیان لەسەرە، هەروەها وێنەی شای نوێ لەسەر بینا حكومییەكان و سندوقە ئەلكترۆنییە سورەكانیش دادەنرێن.

بە وتەی لێپرسراوانی بەریتانیا، دراوە كانزا نوێیەكان كە وێنەی شا چارلزی سێهەمیان لەسەرە، لەگەڵ داوای بانكەكان دەست بە بەكارهێنانیان دەكرێت، باس لەوەشكراوە، كە بۆ چەند ساڵێك لە هەمان كاتدا ئەو دراوانەی وێنەی شا چارلز و شاژن ئیلیزابێسیشیان لەسەرە بەكاردەهێنرێن، چونكە ئاڵوگۆڕی ئەو دراوانە كاتی پێویستە و تا كۆتایی ئەمساڵ بە تەواوەتی دراوە نوێیەكان ئاشكرادەكرێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا