كەعبی: لەگەڵ شاندی هەرێم تاوتوێی دۆزینەوەی رێگە چارەی گرفتەكانمان كرد

پۆڵەتیك پرێس

جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لە كۆبونەوەیان لەگەڵ شاندی هەرێم گفتوگۆیان لەبارەی گرفتەكان و دۆزینەوەی رێگە چارەو بۆچونی هاوبەشی نێوان هەردولا كراوە.

نوسینگەی راگەیاندنی حەسەن كەعبی لە راگەیەنراوێكدا باس لەوەدەكات، لە كۆبونەوەیەكی ماوە درێژدا لەگەڵ شاندی هەرێم خاڵە ناكۆكەكانی هەردولا لەبارەی چارەسەركردنی ناكۆكییەكانی ناو بودجەیان تاوتوێكردووە.

دەشڵێن، “گرنگە لەنێوان شاندی هەرێم و لیژنەی دارایی پەرلەمان و لایەنە سیاسییەكاندا گفتوگۆو كۆبونەوەی بەردەوام هەبێت، تاوەكو دوور لە جیاوازییەكان بەشێوەیەكی دادپەروەرانە كار لەسەر بودجە بۆ هەموو گەلی عێراق بكرێت”.

پێشتریش لەبارەی ئەو كۆبونەوەیەوە سەمیر هەورامی وتەبێژی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، لە كۆبونەوەكەدا شاندی هەرێم بۆ بەرچاو روونی زیاتری سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق، تەواوی داتاو ئامارە پێویستییەكانی لەبارەی بەشە بودجە و داهات و خە‌رجییە‌كانی هەرێمەوە بەشێوەیەكی شەفاف خستەڕوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا