زیانەکانی بومەلەرزەکەی تورکیا و سوریا بە چوار ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئاژانسی فیچ بۆ هەڵسەنگاندن ڕایگەیاند، زیانە ماددیەکانی بومەلەرزەکەی باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان و تورکیا و سوریا بە چوار ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت.

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، تا ئێستا 19 هەزار و 388 کەس بەهۆی بومەلەرزەکەوە گیانیان لەدەستداوە و 77 هەزار و 711 کەسی دیکەش بریندار بوون.

وتیشی، زیانەکان لە 10 شاری باکووری کوردستان و تورکیا کارەساتبارن، بەڵام هەموو هەوڵێک دەخەنەگەڕ بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووان.

جێی ئاماژەیە ڕۆژانە هاوکاری و پێداویستی لە دەیان وڵاتی جیهانەوە دەگەیەنرێتە باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان و تورکیا و سوریا.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا