پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان کاتی پشووەکانی مانگی ئادار و نەورۆزی ڕاگەیاند.
ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێم، بەمیدیاکانی ڕاگەیاند پشووەکانی مانگی ئادار و نەوزۆر لە 11مانگ تا 24 مانگ دەبێت و دواتر دەوامی فەرمی دەستپێدەکاتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەڕۆژی 29ی مانگی نیسان تاقیکردنەوەکانی وەرزی دووەم بۆ قۆناغە ناکۆتاکان دەستپێدەکات و تاقیکردنەوەی وەرزی دووەمی پۆلی 9 و 12ش لەڕۆژی یەکی مانگی نیسانەوە دەستپێدەکات.
جەختیکردووە، دەسەڵاتیان داوە بە بەڕێوەبەرەکانی قوتابخانەکانی تورکمانی و سریانی، کە بەپێی یاد و بۆنەکانی خۆیان کاتەکانی تاقیکردنەوە بگونجێنن.