پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ سێشەممە12ی ئادار، بەراورد بەدوێنێ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد.
بەپێی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 82 دۆلار و 45 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 78 دۆلار و 9 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
درێژەدان بە کەمکردنەوەی خستنەڕووی نەوت لەلایەن بەرهەمهێنەرانی ئۆپیک پڵەسەوە بەیەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دادەنرێت.