پۆڵەتیك پرێس:
كەسوكاری گیراوانی دهۆك باس لەوە دەكەن، كە “پارتی دیموكرات مامەڵەیەكی دڕندانە و نادروست لەگەڵ خەڵكی بادینان دەكاتو یاری بەچارەنوسی گیراوان دەكات”.
برای یەكێك لەگیراوانی بادینان، كە لەبەر هەستیاری دۆخەكە نەیویست ناوەكەی بڵاوبكرێتەوە بەپۆڵەتیك پرێسی وت: تائێستا كەسوكارەكەیان، كە بۆ داواكردنی چارەنووسی گیراوەكانی چەند مانگی پێشوویان لەبەردەم نەتەوەیەكگرتووەكان كۆبونەتەوە ئازاد نەكراون و گومانیان هەیە دۆخیان باش نەبێتو لەژێرفشارو ئەشكەنجەی قورسدا بن.
وتیشی: لەگەڵ پەرلەمانو كونسوڵخانەكان و لایەنە پەیوەندی دارەكان لەسەر هێڵین تا چارەنووسی كەسوكاری گیراوان بزانین و ئازاد بكرێن، بەڵام هیچ زانیارییەكیان دەست نەكەوتووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، دەستگیركردنی كەسوكارەكانیان بەبێ بڕیاری دادوەر لوتكەی دیكتاتۆرییەت و نادیموكراسییە لەهەرێمی كوردستان.
هەروەها وتی: خەڵكی هەرێمی كوردستان بۆ ئازادی هەوڵیاندا، بەڵام لەسایەی سیستمی حكومرانی خۆسەریدا خەڵكەكەی دەستگیردەكرێتو سیاسەتی بەعس دوبارە دەكرێتەوە.
زیاتر لە پێنج مانگە ژمارەیەك هاوڵاتیو چالاكی مەدەنی لە بادینان بەبیانوی هەوڵدان بۆ خۆپیشاندانی مەدەنیانە دەستگیركراون، رۆژی یەك شەممەش 7ی شوبات كەسوكاری ئەو گیراوانە ویستیان لەبەردەم بارەگای نەتەوەیەكگرتووەكان لەهەولێر لەڕێگەی گەیاندنی پەیامێكەوە داوای ئازادكردن و چارەنووسی گیراوەكانیان بكەن، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمینیەكانی هەولێرەوە خۆشیان دەستگیركران