کاروانێکی دیکەی هاوکاری عێراق گەیشتە زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکەی سوریا

پۆڵەتیک پریس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

عێراق کاروانێکی دیکەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکەی سوریا ڕەوانەکرد، کە سەدان تۆن خۆراک و پێداویستی پزیشکی لەخۆدەگرێت.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی باڵیۆزخانەی عێراق لە دیمەشق بڵاویکردەوە، هاوکارییەکانی عێراق بۆ زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکەی سوریا بەردەوامە و عێراق کاروانێکی دیکەی هاوکاری گەیاندە سوریا.

کاروانە هاوکارییەکی عێراق، کە گەیشتە سوریا لە 88 بارهەڵگر پێکهاتبوو، زیاتر لە 800 تۆن خۆراک و پێداویستی پزیشکییان تێدابوو.

جەختیشیکردووە وەک هەموو هاوکارییەکانی پێشووی حکومەتی عێراق ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی سوریا کراوە، بۆئەوەی بگەیەنرێتە دەستی زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزە کارەساتبارەکانی ماوەی ڕابردوو، کە زیانێکی زۆری لێکەوتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا