لە شەڕی نێوان دوو هۆز لە وڵاتی پاپوا نیو گینیا لانیکەم 60 کوژران

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شەڕ لەنێوان دوو هۆزی وڵاتی پاپوا نیو گینیای باشووری رۆژهەڵاتی زەریای هێمن روویدا بەهۆیەوە لانیکەم 60 کەس کوژران.

ئاژانسی هەواڵی ABCـی ئوسترالی رایگەیاند، بەهۆی کێشەی نێووان دوو هۆز لە پارێزگای ئینگا لە وڵاتی پاپو نیو گینیا، چەکدارانی هۆزێکیان کەمین بۆ ژمارەیەک کەسی هۆزی بەرامبەر دادەنێن و لە ئەنجامدا 60 کەس دەکوژرێن.

وڵاتەکە لانکەی زیاتر لە 100 تیرە و هۆزی سەرەتایی مرۆڤە کە دوورن لە هەموو جۆرە شارستانییەتێکی مرۆڤایەتی و لەناوچە دوورەدەستەکانی نیو گینیا دەژین و حکومەتی ئەو وڵاتە دەسەڵاتی تەواوەتی نییە بەسەر ئەو ناوچانەدا.

زۆرینەی ئەو هۆزانە چەکدارن و ساڵانە بەهۆی گرژیی و ئاڵۆزییەکان و درووستکردنی پشێووی لەنێوان خۆیاندا، بە سەدان کەس لەیەکتر دەکوژن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو ئاژانسە، سەرەتا پۆلیسی ناوخۆیی ئەو وڵاتە ژمارەی قوربانییەکانی بە 53 کوژراو مەزندە کرد، بەڵام دواتر رایگەیاند کە بەهۆی شەڕەکەوە 60 کەس کوژراون.

وڵاتی پاپو نیو گینیا دەکەوێتە باشووری رۆژئاوای ئۆقیانووسی هێمن و مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە لەگەڵ پێکدادانەکانی هۆزەکانی ئەو وڵایە؛ مانگی حوزەیرانی ساڵی رابردوو لە رووداوێکی هاوشێوەدا لە هەمان پارێزگا (ئینگا) 70 کەس کوژران کە بەهۆیەوە حکومەتی ئەو وڵاتە 3 مانگ قەدەغەی هاتووچۆی لەو پارێزگایە راگەیاند.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا