پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ دووشەممە ڕەشەبایەکی بەهێز ناوچەکانی هەولێر و سلێمانی گرتەوە و بەهۆیەوە تا ئێستا چەند بینایەک زیانیان بەرکەوتووە.
بەگوێرەی ئەو دیمەنانەی لە هەندێک گرتەڤیدیۆیی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەرکەوتوون، لە پارێزگای هەولێر بەهۆی ڕەشەبای بەهێزەوە چەند بینا و خانوویەک زیانیان بەرکەوتووە و بەشێکیان داڕووخاون.
پێشتریش کەشناسی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، بەهۆی خێرایی باوە تۆز و خۆڵ بەرزدەبێتەوە و کاریگەرییەکانی ئەو بایە تا ئێوارە بەردەوامی دەبێت.