سووتەمەنی و بەرهەمە نەوتییەکان بە نرخی پاڵپشتیکراو هاوشێوەی پارێزگاکانی عێراق بۆ هەرێم دابیندەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەبارەی سێ پرسی گرنگ، کە یەکێکیان تایبەتە بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەگەڵ کۆمپانیای سۆمۆ، لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەگەڵ شاندێکی وەزارەتی نەوتی عێراق کۆبووەوە.

نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ و شاندێکی وەزارەتی نەوتی عێراق، لە بەردەوامی بەدواداچوونەکانی لیژنەکەیان بۆ پرسی بودجە و پشکی هەرێم و چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەران کۆبوونەوە.

ئاماژەی بەوەکرد، شاندی وەزارەتی نەوت باسیان لەوەکرد بەمەبەستی دابینکردنی پێداویستی هەرێم لە سووتەمەنی و بەرهەمە نەوتییەکان بە نرخی پاڵپشتیکراو هاوشێوەی پاریزگاکانی عێراق لەگەڵ هەرێم ڕێککەوتوون.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا