نرخی نەوت بەشێوەیەكی بەرچاو دادەبەزێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەراورد بەدوێنێ، ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهاندا نرخێكی نوێی تۆماركرد و بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی.

بۆرسەی جیهانی بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە 3ی ئابی 2021، نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لەبازاڕەكانی جیهاندا بە 72 دۆلار و 67 سەنت فرۆشراوە.

هەر بەپێی زانیارییەكانی ئەو ماڵپەرە بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بۆ 71 دۆلار و حەوت سەنت دابەزیوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، دوێنێ دوشەممە نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە 74 دۆلار و 59 سەنت فرۆشراوە.

هاوكات شارەزایانی بواری نەوت پێشبینی دەکەن لەمانگی ئابی داهاتووەوە رێکخراوی ئۆپیک پڵەس، رۆژانە بڕی 500 هەزار بەرمیل نەوتی زیادە بەرهەمبهێنێت، ئەمەش رەنگە یارمەتیدەر بێت بۆ زیاتر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا