لیژنه‌ی هاتووچۆ هۆشداری و ڕێنمایی ده‌داته‌ خاوه‌نی پاركه‌كانی ئۆتۆمبێل و شۆفێران

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ سێشەممە23ی ئایار، قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، له‌سه‌ر سكاڵای هاوڵاتیان و به‌هۆی به‌كرێدانی شه‌قامی به‌رده‌م پاركه‌كانی ئۆتۆمبێل، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان خاوه‌نی ئه‌م شوێنانه‌ ڕووبه‌ڕوی ڕێكاری یاسایی ده‌كاته‌وه‌.

قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، رائیدی هاتوچۆ دانا عوسمان، سه‌رۆكی لیژنه‌ی هاتوچۆی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاشکرایکرد،” شه‌قام و شۆسته‌ی به‌رده‌م پاركه‌كانی ئۆتۆمبێل موڵكی گشتین و بۆ ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل و به‌كرێدان نیه‌، له‌سه‌ر سكاڵای هاوڵاتیان و به‌هۆی به‌كرێدانی شه‌قامه‌كان له‌لایه‌ن خاوه‌ن پاركه‌ركانی ئۆتۆمبێل به‌تایبه‌ت ناوبازاڕ، لیژنه‌كه‌ ڕێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر چه‌ند شوێنێك گرتووه‌ته‌به‌ر و سزای یاساییان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنێت”.

ئاماژەی بەوەکرد، به‌پێی یاسا، شه‌قامه‌كان موڵكی گشتین و به‌كارهێنان بۆ هاوڵاتیانه‌ و هه‌ركه‌سێكیش بیه‌وێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆی به‌كاریبهێنێت و كرێی وه‌ستانی ئۆتۆمبێل له‌و شوێنانه‌ له‌ هاوڵاتی وه‌ربگرێت، له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه‌ ڕووبه‌ڕوی ڕێكاره‌ یاساییه‌كان ده‌كرێته‌وه‌.

ڕوونیکردەوە، پارككردنی ئوتومبێل له‌شه‌قامه‌كان و گه‌ڕه‌كه‌كان به‌تایبه‌تی ناوبازاڕ قه‌ده‌غه‌یه‌، چونكه‌ ده‌بێته‌ هۆی دروستبوونی قه‌ره‌باڵغی و ئاسته‌نگی هاتوچۆ بۆ هاوڵاتیان، باشتر وایه‌ له‌ناو پاركه‌كانی ئوتومبێل ڕابگیرێت، بۆ ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆوه‌ ڕووبه‌ڕوی سزا و غرامه‌كردن نه‌بنه‌وه‌.

رائیدی هاتوچۆ دانا عوسمان، سه‌رۆكی لیژنه‌ی هاتوچۆی قائیمقامیه‌تی سلێمانی باسی لەوەشکرد، هه‌ر خاوه‌ن گه‌راجێك ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیان له‌سه‌ر شه‌قام یان شۆسته‌ی نزیك گه‌راجه‌كه‌ی ڕابگرێت و كرێی لێوه‌ربگرێت، شۆفێره‌كه‌ ده‌توانێت سكاڵای له‌سه‌ر بكات و لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان ئاگاداربكاته‌وه‌.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا