گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و تورکیا دەستپێدەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراق بڵاویکردەوە، سبەینێ هەینی تورکیا دەسپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی لەگەڵ عێراق رادەگەیەنێت.

دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراق بڵاویکردەوە، چاوەڕوان دەکرێت سبەینێ تورکیا گەشتە ئاسمانییەکانی لەگەڵ وڵاتەکە رابگەیەنێت لەکاتێکدا بڕیاربوو تاسەرەتای مانگی 10ی ئەمساڵ گەشتەکانی هەڵپەسێرێت.

دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراق لە سەرەتای ئەم مانگەدا رایگەیاند، گەشتە ئاسمانییەکان لەلایەن تورکیاوە هەڵپەسێردراوە.

سەرەتای مانگی ئابی رابردوو، دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنی تورکیا لەسەر داواکاریی وەزارەتی تەندروستیی تورکیا گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ عێراق هه‌ڵپه‌سارد.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا