پەرلەمانتارانی یەكێتی: خراپی دۆخی ناوچە دابڕاوەكان لە ئەستۆی بەغدایە

پۆڵەتیك پرێس

پەرلەمانتارانی كەركوكی یەكێتی لەپەرلەمانی عێراق خراپی دۆخی ناوچە دابڕاوەكانی ئیدارەی هەرێم دەخەنە ئەستۆی حكومەتی عێراق، ئەوەش دەخەنەڕوو، هەوڵ دەدەن ئەو گرفتانەی لەو ناوچانە هەیە چارەسەر بكرێن.

ئەو پەرلەمانتارانە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند، لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی كۆبونەتەوەو لە بارەی بارودۆخی ئەمنی و سەربازییەوە گفتوگۆیان كردووە.

ئاماژە بەوەشدەكەن، جەختیان كردوەتەوە بۆ پەلەكردن لە دروستكردنی سەنتەرێكی هەماهەنگی هاوبەش كە بڕیاروایە لە كەركوك و ناوچە جێناكۆكەكانی دیكە دروست بكرێت، تاوەكو بۆشایی ئەمنی پڕبكرێتەوە.

پەرلەمانتارانی یەكێتی لەپەرلەمانی عێراق دەشڵێن، “بەرپرسیارێتی ئەو رووداوە قێزەونانەی كە لە كەركوك و دەوروبەری رودەدەن دەخەینە ئەستۆی حكومەتی عێراقی”.

دوای ریفراندۆم كە بووە هۆی روداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر، هێزەكانی پێشمەرگە لە كەركوك و ناوچەكانی دەوروبەری كشانەوە، ئەوەش بووە هۆی ئەوەی بۆشایی ئەمنی دروست بێت و داعش ناوبەناو هێرش و پەلامار بۆ سەر هاوڵاتیان بەتایبەتی بۆ كورد ئەنجام بدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا