ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی قوباد تاڵەبانی و برێت مەكگۆرك ئاشكرا دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران لە كۆبوونەوەی لەگەڵ برێت مەكگۆرك رێكخەری كۆشكی سپی بۆ كاروباری ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكوری ئەفریقا دۆخی هەرێمی كوردستان و چۆنییەتی چارەسەركردنی ناكۆكییەكانی نێوان لایەنە سیاسییەكانیان تاوتوێ كرد. لە كۆبوونەوەكەدا كە رۆژی سێ شەمە 17ی كانوونی دووەمی 2023 لە هەولێر بەڕێوەچوو و تیایدا هەر یەكە لە ئامۆس هۆكشتین، رێكخەری تایبەتی سەرۆكایەتیی بۆ ژێرخانی جیهانی و ئاسایشی وزە و ئالینا رۆمانۆسكی باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق و ژمارەیەك راوێژكاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا یاوەری برێت مەكگۆركیان دەكرد، كێشە ناوخۆییەكان و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و پێگەی هەرێمی كوردستان لە ناوچەكەدا تاوتوێ كرا.

لە تەوەرێكی كۆبوونەوەكەدا شاندی ئەمریكا پشتگیری خۆیان بۆ هەرێمی كوردستان دووپات كردەوە و جەختیان كردەوە لەسەر بەردەوامیدان بە هاوكاریكردنی هێزەكانی پێشمەرگە و چاكسازی لە وەزارتی پێشمەرگەدا. هیوای ئەوەشیان خواست كە لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان لەڕێی گفتوگۆ و دانووستانەوە چارەسەری كێشە ناوخۆییەكان بكەن.

هەر لە كۆبوونەوەكەدا باسی وزە و سیاسەتی نەوت و گازی هەرێمی كوردستان كرا، لەمبارەیەشەوە جێگری سەرۆك وەزیران رایگەیاند؛ دەبێت هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدرال پەلە بكەن لە رێككەوتن لەسەر یاسای نەوت و گاز بۆ ئەوەی كۆتایی بەو ناكۆكییانە بهێنرێت كە چەندین ساڵە هەیە.

سەبارەت بە پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵیش، جێگری سەرۆك وەزیران رایگەیاند؛ لەم قۆناغەدا پەیوەندییەكان لە ئاستێكی باشدان و پێویستە ئەم دەرفەتە بەكاربهێنین تا رێككەوتنێكی گشتگیر و درێژخایەن لەسەر بودجە و یاسای نەوت و گاز و هەموو ئاستەكانی دیكەدا بكرێت كە لە بەرژەوەندی هەموو هاوڵاتیانی عێراق و هەرێمی كوردستان بێت.

وەفدی ئەمریكا پشتگیری خۆیان بۆ بەهێزكردنی ئەو پەیوەندییانە دەربڕی و ئامادەییان نیشاندا هاوكاری هەر دوو حكومەت بكەن بۆ ئەوەی بە رێككەوتنێكی گشتگیر بگەن كە لە خزمەتی هاوڵاتیانی كوردستان و عێراق و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكەدا بێت.

لە كۆبوونەوەكەدا دابان شەدەڵە جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەشدار بوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا